پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شوڕته‌ی عێراقی یه‌كه‌م یاری خۆی له جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا ئه‌نجام دا‌و میوانداری له یانه‌ی ئیستقلالی ئێرانی كرد .
یارییه‌كه كاتژمێر 5:30 خوله‌كی سه‌رله ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 10 / 2 / 2020 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیپ به خاڵێك یاریگه‌یان جێهێشت و به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسان بوون .
پاش ئه‌م یاریه‌شی یانه‌ی شوڕته له به‌رواری 17 ی مانگی 2 / 2020 و له جه‌وله‌ی دووه‌می یارییه‌كان میوانداری له یانه‌ی وه‌حده‌ی ئیماراتی ده‌كات .