ته‌ندروستی -
كاتێك بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك له دڵه‌ڕاوكێدا ده‌بیت ئه‌وه جه‌سته‌ت 300 میلیگرام له ترشی ئه‌سكۆربیك یان ڤیتامین سی له ده‌ست ده‌دات و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت زۆرینه‌ی هاوڵاتیان كێشه‌ی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌یان هه‌یه له له‌شیاندا، به‌ڵام ئه‌ی مه‌ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیتامینه چییه له له‌شدا؟
ئیرینا فیتشیر سكایا نوسه‌ری كتێبی 100 شێوازی ئاماده‌كردنی ژه‌می خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند به ڤیتامین سی ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر سیستمی خۆراكی هه‌ر تاكێك خاڵی بێت له سه‌وزه و میوه تازه‌كان به تایبه‌ت له وه‌رزی زستاندا یان ئه‌و كه‌سه گرفتی دڵه‌ڕاوكێی هه‌بێت ئه‌وه پێویسته بزانێت دڵه‌ڕاوكێ بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی 300 میلیگرام له ترشی ئه‌سكۆربیك "ڤیتامین سی" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر تاكێكی پێگه‌یشتوو ڕۆژانه پێویستی به 90-100 میلیگرام له‌م ڤیتامینه هه‌یه .
ئه‌م پسپۆڕه‌ی خۆراك جگه‌ره كێشه‌كانیشی خستۆته لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی كه‌می ڤیتامین سی یان هه‌یه چونكه كێشانی یه‌ك جگه‌ره 25-30 میلیگرام له‌م ڤیتامینه له له‌شدا وون ده‌كات و ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ڕۆژێكدا سێ جگه‌ره بكێشێت ئه‌وه توشی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه ده‌بێت له له‌شیدا"
ده‌شڵێت" ئه‌و كاته‌ی له‌ش بڕی پێویست ئه‌م ڤیتامینه‌ی ده‌ست نه‌كه‌وێت ئه‌وه نیشانه‌كانی سه‌ر گێژ خواردن و هه‌ستكردن به سه‌رنا و خوێن به‌ربوونی پووك له‌كاتی شۆردنی ددان و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی مۆر و وشك له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌بێت"
به تێپه‌ڕبوونی كات كه‌مبوونی ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا ئاكامی خراپتری ده‌بێت و لێدانه‌كانی دڵ ناڕێك ده‌بێت و تاك هه‌ست به ئازاری ماسولكه‌كانی ده‌كات و به‌رگری له‌ش لاواز ده‌بێت و هۆرمۆنه‌كان وه‌ك پێویست به‌رهه‌م ناهێنرێت و ژه‌هر له جه‌سته‌دا كۆده‌بێته‌وه.
له‌ڕاستیدا لیمۆ و پرته‌قاڵ ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامین سی نین و 100 گرام له لیمۆ و پرته‌قاڵ ته‌نها 52 میلیگرام ڤیتامین سی تیایدایه و 100 میلیگرام له مه‌عده‌نوس 200 میلیگرام ڤیتامین سی تیادایه و 100 گرام بیبه‌ری تونن 165 میلیگرام ڤیتامین سی تیادایه و له برۆكلی و شێلم زیاتر له پرته‌قاڵ و لیمۆ ڤیتامین سی یان تیادایه .
ڤیتامین سی دوای 2-3 خوله‌ك له گه‌رم كردن له‌ناو ده‌چێت ته‌نها ڤیتامین سی ناو كه‌له‌رم نه‌بێت كه به ڕێژه‌ی %50 تیایدا ده‌مێنێته‌وه و له‌ناو ناچێت.
ئه‌م پسپۆڕه ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كات له‌گه‌ڵ خواردنی گۆشتی سوور بیبه‌ری توون یان مزره‌مه‌نیه‌كان بخورێت چونكه ڤیتامین سی یارمه‌تی مژینی كانزای ئاسن ده‌دات له‌ناو خۆراكه‌كه.