پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی كوردستان ، بڕیاره كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 11 / 2 / 2020 هه‌فته‌ی یانزه‌هه‌مینی خوله‌كه به‌ڕێوه بچێت و تێیداو یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ میوانداری له یانه‌ی خاكی كه‌ركوك ده‌كات و سه‌ید سادق و ئاشتی -یش له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی سه‌ید سادق به‌یه‌ك ده‌گه‌ن .
ئه‌مه‌و هه‌ڵۆ له نێو یاریگه و جه‌ماوه‌ری دا میوانداری له یانه‌ی خانه‌قین ده‌كات و هه‌رچی یانه‌ی شه‌قلاَوه‌شه ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئاكرێ .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاڵتون كۆپری و ڕزگاری له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاڵتون كۆپری به یه‌ك ده‌گه‌ن و ئاسۆش ڕوو ده‌كاته شارۆچكه‌ی كۆیه‌و ده‌بێته میوانی یانه‌ی كۆیه .