پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له سی و هه‌شت هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی ده‌كات كه بڕیاره یارییه‌كانی له به‌رواری 16 تا 28 ی 2 / 2020 و له شاری قاهیره‌ی ولاَتی میسر به‌ڕێوه بچێت .
تیپه‌كه له نێو هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به‌به‌شداری سه‌رجه‌م یاریزانانی ئاماده‌كارییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌ست پێكردووه و ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌كی قورس بێت له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا كه 20 یانه‌ی پاڵه‌وانی ولاَتانی عه‌ره‌بی تێیدا به‌شدارن .
ئه‌مه‌و بڕیاره شاندی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌به‌رواری 14ی مانگی 2 / 2020 به‌ره‌و ولاَتی میسر گه‌شت بكات ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا .