پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 8 / 2 / 2020 و له نێو هۆڵی یه‌كێتی نابینایانی كوردستان مه‌راسیمی چله‌ی كۆچكردوو ( مامۆستا حه‌مه سه‌عید نادر ) وه‌رزشكاری دێرینی شاری سلێمانی به‌ڕێوه چوو .
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه به به‌ڕێزان مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی وه‌رزشی شاری سلێمانی و نوێنه‌ری یانه‌كان و وه‌رزشكاران ئاماده‌ی بوون ، سه‌ره‌تا به ژیانامه‌ی كۆچكردوو مه‌راسیمه‌كه ده‌ستی پێكردوو دواتر چه‌ندین وتار بۆ گیانی وه‌رزشكار مامۆستا حه‌مه سه‌عید نادر خوێندرانه‌وه ، هه‌ر له مه‌راسیمی چله‌ی مامۆستای وه‌رزشكار 40 مۆم بۆ 40 ڕۆژ كۆچی دوایی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌و هاوڕێیانی داگیرسێنران و به وتاری بنه‌ماڵه‌ش كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هات و مامۆستا حه‌مه سه‌عید بووه چرای دڵی هه‌مووان و له ناومان به گه‌شاوه‌ی ده‌مێنێته‌وه .