پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- له یاری نێوان برایه‌تی و هه‌ندرێن له خولی نایابی كوردستان، به هۆی ده‌ركردنی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێن (دڵشاد مه‌عرووف) هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی و پێداگیری له نه‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی له یاریگه، ته‌نیا له رێگه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێن چووه‌ته ده‌ره‌وه بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ دوو یاری، یه‌ك یاری به هۆی كارتی سوور و یه‌ك یارییش به بڕیار.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 1,000,000 یه‌ك ملیۆن دینار.
• پێویسته بڕی غه‌رامه‌كه راده‌ستی ژمێریاری یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه ناتوانێ دوای ته‌واوبوونی سزاكه‌ی له یاریگه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئاماده‌بێت.
2- هه‌ر یه‌كێك له ستافی هونه‌ری و سه‌رپه‌رشتیاری تیپ و خزمه‌تگوزار و یاریزانانی یه‌ده‌گ، له سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی یان به هۆی وته‌ی ناشیاو و ناڕه‌زایی و هه‌ڕه‌شه ده‌ركران یان كێشه و گرفت دروست بكه‌ن، ئه‌وا سزا ده‌درێن به بڕی 1.000.000 یه‌ك ملیۆن دینار.
3- له یاری نێوان رزگاری و هه‌ڵۆ له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به هۆی به‌كارهێنانی یاری ئاگرین و ترسناك له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی رزگاری، بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی رزگاری به بڕی 250,000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• ئاگاداری كۆتایی بۆ یانه‌ی رزگاری, له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه سزاكه توندتر ده‌بێت.
• پێویسته بڕی غه‌رامه‌كه پێش یاری داهاتوویان راده‌ستی ژمێریاری یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه یارییه‌كه‌یان ئه‌نجام نادرێت، سه‌رپه‌رشتیاری یاری ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كات.
4- یارییه‌كانی گه‌ڕی یازده‌یه‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان، له رۆژی سێشه‌ممه 2020/2/11 ئه‌نجام ده‌درێت.
5- یارییه‌كانی گه‌ڕی پازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان، له رۆژی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ئه‌نجام ده‌درێت به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
یارییه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه 2020/2/13
هه‌ولێر × برایه‌تی
سیروانی نوێ × نه‌ورۆز
یارییه‌كانی رۆژی هه‌ینی 2020/2/14
سۆران × دهۆك
هه‌ندرێن × شێروانه
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر × زاخۆ
ده‌ربه‌ندیخان × پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
6- سه‌رجه‌م یارییه‌كانی خولی نایاب و پله‌یه‌كی كوردستان، له كاتژمێر 3:00 ـی ئێواره ئه‌نجام ده‌درێت.