پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كورردسستان به‌به‌شداری تیپی تۆپی پێی 13 یانه به‌رده‌وامه و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 6 / 2 / 2020 و به ئه‌نجام دانی دوو یاری هه‌فته‌ی یه‌كه‌می قۆناغی دووه‌می خوله‌كه ده‌ستی پێكرد .
له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ی شاری سلێمانی میوانداری له یانه‌ی هه‌ولێر كردوو كوڕانی پێشمه‌رگه توانیان بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخ وه‌ك ده‌ست پێكی یارییه‌كانی قۆناغه‌كه بكه‌نه دیاری بۆ یانه‌كه‌یان .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 2:30 خوله‌ك و به فیكه‌ی ناوبژیوان زانا عه‌بدولاَ ده‌ستی پێكرد هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه بۆ تۆمار كردنی گۆڵه‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕ كرده‌وه‌و توانیان سه‌ركه‌وتووبن كاتێك و له خوله‌كی 11ی گێمی یه‌كه‌م یاریزان ( دانا كامه‌ران ) توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار بكات .
ئه‌مه‌و به درێژی گێمه‌كه یاریزانانی پێشمه‌رگه چه‌ندین هه‌لی گۆڵ تۆمار كردنیان له ده‌ست دا و ئه‌و گێمه به گۆڵێك بۆ پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به كۆتاهات .
گێمی دووه‌م : پلانی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه به‌و پێكهاته نوێیه‌وه له گێمه‌كه دووباره بۆ گۆڵ تۆمار كردنی زیاتر بوو هه‌ربۆیه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی یانه‌ی میوان چڕ كرده‌وه و توانیان له خوله‌كه‌كانی ( 64 ، 77 ، 88 ) و له ڕێگه‌ی یاریزانان (سالارحسێن، هاوڕێ جەلال و موهەند کەریم) سێ گۆڵی دیكه تۆمار بكه‌ن .
ئه‌مه‌و له كۆتا خوله‌كی یاریه‌كه یانه‌ی هه‌ولێر له ڕێگه‌ی یاریزان ( هۆگر حسێن ) توانیان تاكه گۆڵی خۆیان تۆمار بكه‌ن و كۆتایش به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به كۆتاهات .
له دووه‌م یاریشدا یانه‌ی دهۆك توانی به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بباته‌وه .