ته‌ندروستی -
هه‌ندێك كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیادده ڕه‌وی ناكه‌ن له خواردنی ژه‌مه‌كاندا هاوكات كێشیان دانابه‌زێت و له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر كامه‌ران پسپۆڕی زانستی خۆراك ڕونكردنهوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌دات.
دكتۆر كامه‌ران ده‌لێت" چونکه هیچ وه‌رزش ناکه‌یت و وزه که‌م سه‌رف ده‌که‌یت یان ڕه‌نگه هۆکاری تری هه‌بێت وه‌ک تێک چوونی هۆرمۆنه‌کان، شه‌ونخوونی ، که‌می ڤیتامین دی ، نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له کاتی خۆی دا، نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو ، ته‌رک کردنی ژه‌مێک "
ته‌رک کردنی برنج و شه‌کر به ته‌نها زۆر جار نابێته هۆی دابه‌زاندنی کێش، چونکه دابه‌زینی کێش پێویستی به ڕیجێمی زانستی و وه‌رزش و ڕێک کردنه‌وه‌ی خه‌و و چاره‌سه‌رکردنی هۆکاری زۆر بوونی کێش هه‌یه، گه‌لێک له‌و که‌سانه له بری برنج ده‌چن بڕێکی زۆر له خواردنی تر ده‌خۆن که پڕن له وزه، شه‌کر ناخۆن به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه خورما یان مێۆژ زۆر ده‌خۆن .
- میوه‌ی وشکراو وزه‌ی زۆر تیایه ئه‌بێته هۆی زیاد بوونی کێش هه‌ر کاتێک بخورێت .
- ئیشی ناو ماڵ نابێته هۆی دابه‌زاندنی کێش .