پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی بڕیار بوو له به‌رواری 6 تا 10 ی 1 / 2020 و له شاری سه‌رابی ولاَتی ئێران پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی لاوانی فه‌جری نێو ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه بچێت ، پاڵه‌وانێتیه‌كه به فه‌رمی دواخرا .
له‌وباره‌یه‌وه كامه‌ران محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رپه‌رشتیاری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئاماده‌كاری پێویستمان كرد بوو بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه نێو ده‌وڵه‌تییه و ڕاهێنه‌ر زانیار كه‌ریم خه‌لیلیان له ولاَتی ئێران بوو تا پێداویستیه‌كان ئاماده بكات به‌لاَم پاش ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ره‌كه‌مان ئاگادار كرابۆ وه هه‌ربۆیه په‌یوه‌ندی به من كردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ سێ هه‌فته‌ی دیكه دواخراوه .
هه‌روه‌ك كامه‌ران ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌وان وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن له ئاماده‌كاری و به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ش ده‌كه‌ن كه به فه‌رمی و له‌لایه‌ن یه‌كێتی باسكه‌ی ئێران داوه‌ت كراون .