پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش گه‌یشتنی تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، به‌حری ، غاز جنوب و هه‌ولێر ) بۆ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، لیژنه‌ی پێش بڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری دا له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه ئه‌نجام بدات .
ئه‌مه‌و لیژنه‌كه بڕیاری داوه كه ئه‌نجامی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م و خاڵه‌كان له قۆناغی بژارده هه‌ژمار بكرێن و هه‌ر یانه‌یه‌كیش زۆرترین خاڵ كۆبكاته‌وه ده‌بێته پاڵه‌وانی خوله‌كه بۆ وه‌رزی 2019 - 2020 .
جێگه‌ی باسه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده كه حه‌وت تیپ تێیدا به‌شداریان كرد ، توانیان له كۆی شه‌ش یاری ، شه‌ش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و نازناوی ئه‌و قۆناغه‌یان برده‌وه به كۆكردنه‌وه‌ی 17 خاڵ .