پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی كۆتاهاتنی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و بۆ دیاری كردنی چوار تیپی گه‌یشتوو به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان له كۆی شه‌ش یاری شه‌ش سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامانه‌شیان نازناوی قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی شوڕته به ئه‌نجامی 3-2 گێم و هه‌ولێر و ده‌غاره به ئه‌نجامی 3-1 گێم و جه‌یش و غاز جنوب و به‌حریش به ئه‌نجامی سێ گێمی یه‌كلایه‌نه یارییه‌كانی بباته‌وه .
به‌و ئه‌نجامانه‌شی كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به كۆی 17 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندیان به‌ده‌ست هێناو گه‌یشتنه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .
هه‌رچی یانه‌ی به‌حری شاری به‌سره بوو به كۆی 13 خاڵ و به پله‌ی دووه‌م گه‌یشته ئه‌و قۆناغه و پله‌ی سێهه‌میش بۆ یانه‌ی غاز جنوبی به‌سره بوو به 11 خاڵ و یانه‌ی هه‌ولێریش به كۆی 10 خاڵ و به پله‌ی چواره‌م گه‌یشتنه یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین .
ئه‌مه‌و یانه‌كانی جه‌یش به 7 خاڵ و ده‌غاره به 3 خاڵ و شورته به 2 خاڵ پله‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وتمیان به‌ده‌ست هێنا و ماڵ ئاواییان له یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی كرد كه بڕیاره له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچن .