پێشمه‌رگه سپۆرت -
قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحدین و به‌به‌شداری تیپی باله‌ی حه‌وت یانه‌ی كوردستان و عێراق به كۆتاهاتن .
پاش بردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئه‌نجامی 3-0 گێم له یانه‌ی به‌حری دوو یاری دیكه به‌ڕێوه چوو تێیداو یانه‌ی جه‌یش به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی شوڕته‌یان برده‌وه و هه‌روه‌ك یاری نێوان یانه‌كانی هه‌ولێر و ده‌غاره‌ش كۆتایی نه‌هات پاش ئه‌وه‌ی یاریزانانی یانه‌ی ده‌غاره یاریگه‌یان له گێمی دووه‌می یارییكه به‌جێهێشت .
به ئه‌نجام دانی ئه‌و سێ یارییه‌ش كۆتایی به قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق هات و تێیداو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت و به پله‌ی یه‌كه‌م بگاته قۆناغی بژارده‌ی خوله‌كه .