پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وامه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خاڵی زیاتر و توانی له یارییه‌كی به‌هێزدا و به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم له تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌حری به‌سره بباته‌وه .
ئه‌و یارییه بۆ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوا یاری قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده بوو كه تێیداو یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و كۆننترۆڵی یاریگه‌یان كرد و له هه‌رسێ گێمی یارییه‌كه بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و به خاڵه‌كانی (25-18) (25-19) (25-21) ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلا كرده‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به پله‌ی یه‌كه‌م و به كۆكردنه‌وه‌ی 17 خاڵ نازناوی خوله‌كه‌یان له قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده مسۆگه‌ر كردوو خۆیان گه‌یانده یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی و چوار گۆشه‌ی زێڕین كه بڕیاره یارییه‌كانی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه بچن .