سەردێری هەواڵ
ئه‌هلی‌ میسری‌ نازناوی‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ برده‌وه‌ برایه‌تی‌ و سیروانی‌ نوێ‌ براوه‌ بوون هه‌واڵ - وێنه‌ : پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ بردنه‌وه‌كانیان درێژه‌ پێداو سێ‌ خاڵی‌ گرنگیان له‌ سۆران وه‌رگرت پێشمه‌رگه‌ پله‌ی‌ هه‌شته‌می‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌ده‌ست هێنا پێشمه‌رگه‌ توشی‌ شكست هات خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ شانزه‌ی‌ خولی‌ پله‌ نایابی‌ كوردستان - پێشمه‌رگه‌ یاری‌ هه‌یه‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجام ده‌درێت - پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغی‌ بژارده‌ یاری‌ ده‌كات پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌ربه‌ستی‌ ئه‌هلی‌ به‌حرێنی‌ نه‌بڕی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ كۆتای‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ چوون و یه‌ك یاری‌ دواخرا هه‌ڵبژارده‌ی‌ باسكه‌ی‌ عێراق توشی‌ دووه‌م شكست هات

بێچوه‌ شێرانی‌ پێشمه‌رگه‌ بردنه‌وه‌كانیان درێژه‌ پێدا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

له‌ به‌رده‌وامی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ دا كه‌ بۆ له‌ دایك بوانی‌ ( 2005 و 2006 ) و له‌ لایه‌ن یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ سلێمانی‌ یه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ تیپی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ یارییه‌كی‌ به‌هێز ڕوبه‌ڕوی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ نه‌ورۆز بونه‌وه‌ و دوایی‌ یه‌كسان بوونی‌ هه‌ردوو تیم به‌ سێ‌ گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان سه‌رئه‌نجام ناوبژیوانی‌ یارییه‌كه‌ په‌نایی‌ برده‌ به‌ر لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان و بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن .

جێگه‌ی‌ باسه‌ تیپی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كێكه‌ له‌ تیپه‌كانی‌ سه‌ر به‌ فێرگه‌ی‌ یانه‌كه‌ كه‌ به‌رده‌وام و سالاَنه‌ ده‌سته‌ی‌ ڕاهێنه‌ران ده‌یانه‌وێت نه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ یاریزانان بهێنه‌ نێو یاریگه‌ و ببنه‌ داهاتووی‌ یاری‌ تۆپی‌ پێ‌ له‌ یانه‌كه‌دا.




PM:11:58:31/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 3459 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌