پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان یاری لوتكه‌ی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ببه‌نه‌وه و به ئاسته به‌رزه‌كه‌یان غازی به‌سره‌یان توشی شكست كرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 31 / 1 / 2020 و له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روره‌ده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین له شاری هه‌ولێر یه‌كێك له به‌هێزترین یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و غازی به‌سره به‌ڕێوه چوو ، تێیدا و له‌و یاریه‌دا ئاست به‌رزی یاریزانانی پیێشمه‌رگه سه‌لمێنه‌ری به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یاریه‌كه بوون پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم له ڕكابه‌ره‌كه‌یان برده‌وه .
له گێمی یه‌كه‌مدا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به 25 - 20 خاڵ براوه بوو ، هه‌روه‌ك گێمی دووه‌میش ئاسته به‌رزه‌كه‌ی یاریزانانی پێشمه‌رگه درێژه‌ی كێشا‌و توانیان به ئه‌نجامی 25-17 خاڵ ئه‌و گێمه‌ش ببه‌نه‌وه .
هه‌رچی گێمی سێهه‌م و دوا گێم بوو كوڕانی پێشمه‌رگه دووباره به 25-20 خاڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێناو كۆتایش سێ خاڵی گرنگی یاریه‌كه بۆ یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌وز پۆش بوو .
پێش ئه‌نجام دانی یارییه‌كه‌ی پێشمه‌رگه تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به 3-2 گێم له یانه‌ی شوڕته‌یان برده‌وه و به‌حریش به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له جه‌یشی برده‌وه .