پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی یانزه و كۆتا هافته‌ی خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو له‌و هه‌فته‌یه‌دا لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یاری دێربی دا له لاوانی یانه‌ی نه‌ورۆزیان برده‌وه و توانیان پله‌ی سێهه‌می خوله‌كه مسۆگه‌ر بكات .
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 31 / 1 / 2020 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆی سلێمانی تایبه‌ت به یانه‌ی نه‌ورۆز لاوانی هه‌ردوو یانه‌كانی نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یاریه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی هه‌ردوو تیم به یه‌ك ئاست بینران و هیچ كام له یاریزانانی تیپه‌كان نه‌یان توانی تۆڕی گۆڵی یه‌كدی بهه‌ژێنن و گێمی یه‌كه‌م به به بێ گۆڵ به كۆتاهات .
له گێمی دووه‌مدا پلانی ڕاهێنه‌ری لاوانی پێشمه‌رگه گۆڕانكاری له شێوازی به‌ڕێوه چوونی یاریكردنی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی كردوو ئاستی یاریزانانی پێشمه‌رگه جیاواز بینران و توانیان سێ گۆڵ تۆمار بكه‌ن .
له خوله‌كی 52 یاریزان كارزان باپیر گۆڵی یه‌كه‌می له ڕێگه‌ی لێدانی سه‌ره‌وه تۆمار دوو تاهیر فه‌تاح-یش له خوله‌كه‌كانی 83 و 92 دوو گۆڵی دیكه‌ی بۆ لاوه پێشمه‌رگه‌كان تۆمار كرد ، به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به سێ گۆڵ و سێ خاڵی گرنگ كۆی خاڵه‌كانی بكاته 22 خاڵ و له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی خۆی گه‌یانده پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و جامی سێهه‌می پێ ده‌به‌خشرێت .
ئه‌مه‌و ئه‌نجامی ته‌واوی یاریه‌كانی هه‌فته‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه بوون :