پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و له پێنجه‌م ڕۆژی دا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 30 / 1 / 2020 سێ یاری دیكه‌ی خوله‌كه ئه‌نجام دران .
له یه‌كه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه‌دا یاریزانانی باله‌ی یانه‌ی غاز جنوب توانیان به ئه‌نجامی 3-2 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی جه‌یش ببه‌نه‌وه .
دووه‌م یاریش به یارییه‌كی ماراسۆنی و به‌هێز به‌ڕێوه چوو تێیداو یاریزانانی هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی یاریزانانی یانه‌ی به‌حری بونه‌وه و پاش یارییه‌كی به‌هێزی پێنج گێمی سه‌رئه‌نجام تیپه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامی 3-2 گێم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و توانیان یه‌كه‌م شكست توشی یانه‌ی به‌حری شاری به‌سره بكه‌ن .
ئه‌مه‌و سێهه‌م یاری له نێوان یانه‌كانی شوڕته و ده‌غاره به‌ڕێوه چوو له‌و یاریه‌شدا ده‌غاره توانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ ده‌سته‌به‌ربكات و به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم سێ خاڵی یاریه‌كه‌ی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد.