پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه چواره‌م یاری خۆی له قۆناغی بژارده‌ی خولی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و له یارییه‌كی به‌هێزدا كه یاریزانانی پێشمه‌رگه پێشكه‌ش یان كرد توانیان به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم له تیپی باله‌ی یانه‌ی جه‌یشی به‌غداد ببه‌نه‌وه .
گێمی یه‌كه‌م به ئاستێكی به‌رز یاریزانانی هه‌ردوو تیپ بینران و به ئاست به‌رزیان كێبڕكێیه‌كی توندیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌نجام ، ئه‌نجام دا‌و دواجار پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامی 28-26 خاڵ بردنه‌وه مسۆگه‌ر بكه‌ن .
ئه‌مه‌و له گێمی دووه‌مدا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان دووباره براوه بن و به ئه‌نجامی 25-23 خاڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
دواجار و گێمی سێهه‌می یارییه‌كه به 25-20 خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یاریزانانی پێشمه‌رگه به كۆتاهات و به‌و ئه‌نجامه‌ش سێ خاڵی گرنگ چووه سه‌ر كۆی خاڵه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له خوله‌كه‌دا.
هه‌ر له یارییه‌كانی چواره‌م ڕۆژ ده‌غاره به ئه‌نجامی 1-3 گێم له‌به‌رامبه‌ر به‌حری توشی شكست هاتن و هه‌روه‌ك غاز جنوبیش له هه‌ولێری به ئه‌نجامی 3-1 گێم برده‌وه .