پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باسكه‌ی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شدار ده‌بێت له پاڵه‌وانێتیه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی له ولاَتی ئێران .
بڕیاره له به‌رواری 6 تا 10 ی / 2 / 2020 و له شاری سه‌رابی ولاَتی ئێران پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی فه‌جری نێو ده‌وڵه‌تی به‌به‌شداری پێنج تیپ به‌ڕێوه بچێت كه تێیدا تیپی باسكه‌ی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شدار ده‌بێت .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداریان كامه‌ران محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رپه‌رشتیار تیپی باسكه‌ی یانه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپی باسكه‌ی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به فه‌رمی بانگێشتی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه نێو ده‌وڵه‌تییه كراوه و له ئێستادا تیپه‌كه‌مان ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كات بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه تا به‌رواری 3 ی مانگی 2 ی 2020 مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و له به‌رواری 4 ی مانگیش به‌ره‌و شاری سه‌راب به‌ڕێده‌كه‌وین .
تیپی باسكه‌ی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له تیپه به‌هێزه‌كانی خوله‌كانی كوردستان و عێراق .