پێشمه‌رگه سپۆرت -
به پێی خشته‌ی یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كه حه‌وت تیپی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان و عێراق تێیدا به‌شداره و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سهلاَحهدین ئه‌نجام ده‌درێت ، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 28 / 1 / 2020 پشووی سه‌رجه‌م تیپه‌كان بوو .
ئه‌مه‌و بڕیاره ڕۆژی چوار شه‌ممه 29 / 1 / 2020 یارییه‌كانی چواره‌م ڕۆژی خوله‌كه ئه‌نجام بدرێت كه تێیدا و كاتژمێر 12:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ تیپی باله‌ی یانه‌كانی ده‌غاره و به‌حری به یه‌ك ده‌گه‌ن .
هه‌روه‌ك دووه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه له كاتژمێر 2:00 ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی هه‌ولێر و غاز جنوب ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .
دواجار و دوا یاری له نێوان یانه‌كانی جه‌یش و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌بێت و ئه‌و یارییه‌ش له كاتژمێر 6:00 ی ئێواره ده‌بێت .