پێشمهرگه سپۆرت -
جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە متمانەی خۆی بە كیكی سیتینی راهێنەری نوێ یانەكە دووپاتدەكاتەوەو جەختیشدەكاتەوە كە ئەوان باش كاردەكەن
لە لیدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بارتۆمیۆ دەڵێت: هیچ دوودڵ نین ، ئێمە باش كاردەكەین وهەموو كێبڕكێكیان بۆ ئێمە كراوەیە لە خولی ئیسپانی وخولی یانە پاڵەوانەكان و جامی شا و دەمانەوێت وەرزێكی باش بەڕێ بكەین .
لە كۆتایشدا بارتۆمیۆ لەسەر كیكی سیتین وتی: ئێمە متمانەی تەواومان بەو راهێنەرە هەیە كە چی لە توانایدا بێت بیكات بۆ یانەكەمان .
ئەم لێدوانەی بارتۆمیۆ دوای ئەو رەخنانە دێت كە پاش شكستی یانەكە بەرامبەر ڤالێنسیا لە یانە و راهێنەرە نوێیەكە گیرا .