پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا به ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كان و دوایی كۆبونه‌وه‌ی خۆی پانزه یانه به فه‌رمی به‌شداریان له یارییه‌كانی خوله‌كه ڕاگه‌یاند كه بڕیاره یارییه‌كانی له كوردستان و له شاره‌كانی ( دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی ياخود زاخؤ ) به‌ڕێوه بچن.
پانزه یانه‌ی به‌شداری خوله‌كه دابه‌شی سه‌ر سێ گروپ كران كه بڕیاره گروپی یه‌كه‌می له شاری سلێمانی یاخود له شاری زاخۆ یاریه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن .
گروپی یه‌كه‌می یانه‌كان بریتیی ده‌بن له ( زه‌ورا ، نه‌وتی خوارو ، نه‌جه‌ف ، مینا و كاره‌با ) و هه‌روه‌ك گروپی دووه‌م كه بڕیاره یاریه‌كانی له شاری دهۆك ئه‌نجام بدرێت یانه‌كانی ( قوه جه‌ویه - حدود - صناعات الكهربائیه - ئه‌مانه به‌غداد - نه‌فت ) له خۆده‌گرێت .
هه‌رچی گروپی سێهه‌مه له شاری هه‌ولێر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و بریتی ده‌بن له یانه‌كانی ( هه‌ولێر ، شوڕته ، نه‌وت میسان ، نه‌وتی ناوه‌ڕاست و ته‌ڵه‌به ) .