تهندروستی -
زۆر كەس دەچن بۆ وەرزش كردن لە هۆڵێكی وەرزشی زۆر باش بۆ ماوەی كاتژمێرێك و بەڵام پاش هاتنە دەرەوەی لە هۆڵەكە یان هەر لەوێ لەبەر ئەوەی هەست دەكات كە زۆر هیلاكە شەربەتێكی فرێش و قاپێك پەتاتەی سوورەوكراو یان میلك شەیكێكی چۆكلەیت دەخواتەوە یان هەر خواردنێكی كە لەوانەیە ئەو خواردنەی كە دەیخوات زۆر لەو ووزەیەی سەرفی كردووە زیاتر بێت، دكتۆره ئیسرابهكالۆریۆس له پزیشكی ههناوی و نەشتەرگەری گشتی لهم بابهتهدا ئهو ههڵهیه ڕون دهكاتهوه كه زۆر كهس دوای ڕاهێنانی وهرزشی ئهنجامی دهدهن.
چوونكە زۆربەی كەسەكان هەستدەكات بە هەزاران كالۆری سووتاندووە لە كاتی وەرزشدا بۆیە زۆر لای ئاساییە هەرچ خواردنێك بخوات و بە هەر بڕێك بێت.
بۆ نموونە: ئەگەر كەسێك كێشی ۷٥ كیلۆ بێت و بۆ ماوەی كاتژمێرێك رۆشتنێكی خێرا لە سەر ئامێری ترێد میل بكات بە نزیكەی ۳٠٠ كالۆری دەسوتێنێت كاتێك بێتە دەرەوەو شەربەتێكی خەستس مۆزو شلیك (سمووژی) و لەگەڵ تۆزێک پەتاتەی سوورەوكراو لەگەڵ منداڵەكهی بخوات، ئهوا لە شەربەتەكەی نزیكەی ۱۳٥ـ۱٤٠ كالۆری لەگەڵ ئەو تۆزە پەتاتەیەش نزیكەی ۲۷٠ كالۆری، كۆی ئەوانە ۳۱٠ كالۆرییە كە زیاترە لەوەی لە هۆڵی وەرزشەكە سووتاندووتە.
بۆیە كاتێك ئێمە وەرزش دەكەین بۆ ئەوەی جەستەیەكی جوان و تەندروستمان هەبێت زۆر گرنگە لە دوایشدا ئاگادار بین چی و چ بڕێك لە خواردن دەخەینە گەدەمانەوە.