پێشمه‌رگه سپۆرت -
كوبی براینتی ئه‌ستێره‌ی یاری باسكه‌ی خولی ( N B A ) و پاڵه‌وانی ئه‌و یارییه له ڕوداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا .
میدیاكانی ئه‌مریكاى و جیهانییه‌كان ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشت ڕاست كرده‌وه له مردنی ئه‌و یاریزانه كه به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌یه‌وه خۆی سه‌رجه‌م سه‌ر نشینه‌كانی كۆپته‌ره‌كه‌ی له شاری كالاباسی لۆس ئه‌نجه‌لوسی ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ست داوه ، هه‌روه‌ك میدیاكان ئاماژه‌یان پێداوه كه له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی كوبی براینت به‌رده‌وامه .
ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 41 ساڵه یه‌كێك بوو له ئه‌ستێره‌كانی خولی ئه‌مریكی و خاوه‌ن چه‌ندین نازناوی جیاوازه له پاڵه‌وانێتیه‌كانی ئه‌مریكاو ده‌ره‌وه‌دا .