پێشمه‌رگه سپۆرت -
لە هۆڵی خوالێخۆش بوو سەڵاح محەمەد کەریم لە نێو هۆڵی نوێنه‌رایه‌تی بارەگای لیژنەی ئۆڵۆمپی سلێمانی و پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەک شەممە 26 / 1 / 2020 ڕێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکانی سلێمانی ئاهەنگێکی بۆ ڕێزلێنان لە دکتۆر ئەحمەد بەهادین و کچە یاریزان ئاسیا عەزیز پاڵه‌وانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شاری سلێمانی و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ساز کرد ، باش ئەوەی لە سەر ئاستی وڵاتی عێراق خەڵاتی باڵایان پێشکەش کرا.
بۆنەکە به ئامادەبوونی کۆمەڵێک وەرزشکار و بنەماڵەی وەرزشکارەکان بەڕێوەچوو تیایدا خەڵاتی دکتۆر ئەحمەد بەهادین کرا کە هەر خۆشی لە دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکانی سلێمانییە و دواتریش خەڵاتی کچە ڕم هەڵدەرەکەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش کرا کە مه‌شقه‌كانی به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین ئه‌نجام ده‌دات .
ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی وه‌رزشكاره دێرینه‌كان