پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی خوله‌كه و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 26 / 1 / 2020 سێ یاری ئه‌نجام دران .
له یه‌كه‌م یاری دا یانه‌ی غازی به‌سره توانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم له یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غداد بباته‌وه و هه‌روك دووه‌م یاریش بۆ كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو ، له‌و یارییه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاست و ئه‌نجام توانیان سێ خاڵی گرنگ مسۆگه‌ر بكه‌ن پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3-1 گێم له یانه‌ی ده‌غاره‌یان برده‌وه.
ئه‌مه‌و دوا یاری دووه‌م ڕۆژ له نێوان یانه‌كانی هه‌ولێر و جه‌یش ئه‌نجام دراو دوایی یاریه‌كی به‌هێز یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر توانیان به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .