پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراقی ده‌ست پێكرد .
له شاری دهۆك و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی دهۆك ، یارییه‌كانی خوله‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 26 ی 1 / 2020 و له‌ده‌ست پێكی یاریه‌كانی خوله‌كه‌دا دوو یاری ئه‌نجام دران ، تێیداو له یه‌كه‌م یاری شوڕته‌كانی به‌غداد توانیان به ئه‌نجامی 78 - 71 سكۆر له یانه‌ی كاره‌با ببه‌نه‌وه و هه‌روه‌ك ئه‌نجامی یاری نێوان یانه‌كانی مینا و ته‌زامونیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ته‌زامون به كۆتاهات به ئه‌نجامی 66 - 62 سكۆر .