پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری تیپی باله‌ی حه‌وت یانه‌ی كوردستان و عێراق و له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێڕاق یارییه‌كانی قۆناغی بژارده‌ی خولی باله‌ی عێراق له نێو هۆڵی داخراوی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین ده‌ستی پێكرد ، تێیداو له یه‌كه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه‌دا تیپی باله‌ی یانه‌ی جه‌یش توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی ده‌غاره به‌رنه‌وه و هه‌رچی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش بوو له یاریه‌كی به‌هێزی ماراسۆنی دا و به ئه‌نجامی 3-2 گێم له یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غدادی برده‌وه .
ئه‌مه‌و دوا یاری یه‌كه‌م ڕۆژ له نێوان یانه‌كانی غاز جنوب و به‌حری به‌سره ئه‌نجام درا و دوایی یارییه‌كی به‌هێز یاریزانانی به‌حری ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتا هێناو به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم سێ خاڵی گرنگی یاریه‌كه‌یان لێ وه‌رگرتن.