پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- نووسراوی لێژنه‌ی ئۆڵمپی هه‌رێمی كوردستان به ژماره (2) له رێكه‌وتی 2020/1/13 تایبه‌ت به یاداشتی یانه‌ی زاخۆ له‌سه‌ر سزایه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، كه تایبه‌ت به تیپی لاوانی یانه‌ی زاخۆ، ته‌واوی پێداویستییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و بڕیاره‌كان ئاڕاسته‌ی لێژنه‌ی ئۆڵمپی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
2- نووسراوی یانه‌ی نه‌ورۆز به ژماره (10) له رێكه‌وتی 2020/1/21 ئاراسته‌ی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێری ڤیدیۆیی ناوبژیوانانی كوردستان كرا.
3- نووسراوی یانه‌ی ئاكرێ به ژماره (4) له رێكه‌وتی 2020/1/22 ئاراسته‌ی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێری ڤیدیۆیی ناوبژیوانانی كوردستان كرا.
4- ئاگاداری كۆتایی بۆ یانه‌ی ئاكرێ، پێویسته له یارییه‌كانی داهاتوویان له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، كۆنترۆڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه سزای توند ده‌درێن.
5- ئاگاداری كۆتایی بۆ یانه‌ی شه‌قڵاوه، پێویسته له یارییه‌كانی داهاتوویان له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، كۆنترۆڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه سزای توند ده‌درێن.
6- چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌م هه‌فته‌یه، به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
• خولی پله‌یه‌كی كوردستان / گه‌ڕی نۆیه‌م / پێنجشه‌ممه 2020/1/30.
• خولی نایابی لاوانی كوردستان / گه‌ڕی یازده‌یه‌م و كۆتایی / هه‌ینی 2020/1/31.