پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ كێبڕكێی به‌هێزی قۆناغی بژارده‌ی خولی باله‌ی یانه‌كانی عێراق دوا یه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی له نێو هۆڵی داخراوی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین ئه‌نجام دا .
بڕیاره یارییه‌كانی قۆناغی بژارده‌ی خوله‌كه به‌به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هه‌ولێر ، شوڕته ، ده‌غاره ، جه‌یش ، به‌حری و غاز جنوب ) و له ڕۆژانی 25 تا 1 / 2 / 2020 به‌ڕێوه بچێت و سه‌رجه‌م یاریه‌كانیش له هۆڵی داخراوی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین ده‌بێت .
ئه‌مه‌و یه‌كێتی باله‌ی عێراق بڕیاری داوه له‌م قۆناغه‌دا خه‌ڵه‌كان ببنه خانه‌ی به‌هێزی گه‌یشتن به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه ، كه وا بڕیاره یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌نجام بدرێن .
له یه‌كه‌م یاری خۆیدا تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی شوڕته‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته‌وه و بڕیاره ئه‌و یارییه‌ش له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 25 ی 1 / 2020 ئه‌نجام بدرێت .
ئه‌مه‌و خشته‌ی یارییه‌كانی خوله‌كه‌ش له ڕۆژانی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :
یارییه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه 25 / 1 / 2020
جه‌یش × ده‌غاره - كاتژمێر 12:00
پێشمه‌رگه × شوڕته - كاتژمێر 2:00
غاز جنوب × به‌حری - كاتژمێر 4:00
یارییه‌كانی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 26 / 1 / 2020
شوڕته × غاز جنوب - كاتژمێر 12:00
ده‌غاره × پێشمه‌رگه - كاتژمێر 2:00
هه‌ولێر × جه‌یش - كاتژمێر 4:00