پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی چوار یاری هه‌فته‌ی سیانزه و دوا هه‌فته‌ی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكرد .
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 23 ی 1 / 2020 و له سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی دا تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی هه‌ندرێن كرد ، له‌و یارییه‌دا یانه‌ی میوان توانیان به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و سێ خاڵی یارییه‌كه مسۆگه‌ر بكه‌ن .
ئه‌مه‌و یانه‌ی شێروانه و زاخۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی شێروانه یه‌كسان بوون و هه‌رچی زێره‌ڤانی یه توانی له نێو جه‌ماوه‌ری خۆیدا و به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی سۆران بباته‌وه ، دواجار پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی برایه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون .
ئه‌نجامی یارییه‌كان :