پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی یۆڤانتۆس گەیشتە قۆناغ نیوەی كۆتایی جامی ئیتاڵیا پاش ئەوەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی رۆمای بردەوە .
گۆڵەكانی یۆڤانتۆس لە خولەكەكانی 26 و38 و45 رۆناڵدۆ وبینتانكۆر وبۆنۆچی تۆماریان كرد و گۆڵەكەی رۆماش بوفۆن گۆڵچی یۆڤانتۆس بەهەڵە لەخۆیانی تۆماركرد .
بەم بردنەوەیە یۆڤی گەیشتە قۆناغی نیوەی كۆتایی و رۆماش ماڵئاوای كرد .