پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی تۆكمه كردنی پێكهاته‌ی تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به‌هێزتر بوونی تیپه‌كه بۆ به‌شداری له قۆناغی بژارده‌ی خولی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، یانه‌ی وه‌رزشی پیێشمه‌رگه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یاریزان ( وریا ئه‌حمه‌د و ئاسۆ عادل ) كرده‌وه.
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 22 / 1 / 2020 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه‌كه گرێبه‌ستی هه‌ردوو یاریزان به فه‌رمی واژۆ كران .
له مه‌راسیمی ئه‌نجام دانی گرێبه‌سته‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌خێرهاتنه‌وه‌ی له هه‌ردوو یاریزان كرد بۆ یانه‌كه‌یان و هیوایی خواست پاڵپشتی ته‌واوی هاوڕێكانیان بكه‌ن له خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق دا تا بتوانن ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .
پاشان هه‌ریه‌ك له وریا ئه‌حمه‌د و ئاسۆ عادل سوپاسی یانه‌كه‌یان كرد بۆ ئه‌و متمانه‌یه كه به‌وانیان داوه و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه كه دڵسۆزانه بۆ ئه‌نجام له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان كار بكه‌ن .
له كۆتایش گرێبه‌ستی هه‌ردوو یاریزانی ناوبراو به فه‌رمی واژۆ كرا‌و به‌رگی پێشمه‌رگه‌یان پێشكه‌ش كرا .