پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت له یانه‌كه‌دا به‌رده‌وامه له ئاماده‌كاری بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی یاریزانان و له ئێستاشدا و بۆ وه‌رزی 2020 و به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كان یاریزانانی تیپه‌كه به شێوه‌یه‌كی چڕ مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانیان ده‌ست پێكرده‌وه .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری یاریزانانی تیپه‌كه‌ش ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌زشی پێشمه‌رگه له لیدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی ڕابردوو له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق دا تیپه‌كه‌مان ئه‌نجامی به‌رچاویان هه‌بوو به به‌ده‌ست هێنانی چه‌ند جامێكی پاڵه‌وانێتیه‌كان هه‌ربۆیه ده‌مانه‌وێت له‌م ساڵیش و بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق ناوێكی دیاری گۆڕه‌پانی یارییه‌كه بین ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق زۆرێكیان له یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ئاسته جیاوازه‌كان پێك دێن و له‌سه‌رجه‌م پالاَوتنه‌كانیش كه ئه‌نجام دراوه پشكی شێر بۆ یاریزانانی ئێمه بووه .
هه‌روه‌ك ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره‌ی تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، مانگی داهاتوو چالاكییه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كه‌نه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی و ده‌ست به ئه‌نجام دانی ده‌كرێت و هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێت یاریزانانی تیپه‌كه‌مان له ئێستاوه و به شێوه‌یه‌كی چڕ مه‌شق و ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی تاك و تیم .