ته‌ندروستی -
سیستمی خۆراكی ناته‌ندروست هۆكاره بۆ كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری ناو ورگ ، كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری ناو ورگ به‌هۆی جۆرێك پرۆتینه كه پێی ده‌وترێت" سایتۆكین" و ئه‌گه‌ری هه‌وكردنی ناو له‌ش و مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات.
په‌یڕه‌وكردنی سیستمێكی خۆراكی ته‌ندروست كه پڕ پرۆتین بێت ڕێگری ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ناو ورگدا.
1- ماسی سپی:
له‌ناو 100 گرام له‌م ماسییه 20-25 گرام پرۆتین هه‌یه.
2- مریشك:
100 گرام مریشك 30 گرام پرۆتینی تیادایه.
3-هێلكه:
زه‌ردێنه و سپێنه‌ی هێلكه‌یه‌كی مامناوه‌ند 6-7 گرام پرۆتینی تیادایه.
4-پاقله:
له كوپێك پاقله و نۆك 14.5 گرام پرۆتین هه‌یه و له‌ناو كوپێك نیسكدا 17.9 گرام پرۆتین هه‌یه.
5- ماستی یۆنانی:
له‌م جۆره ماسته‌دا سێهێنده‌ی ماستی ئاسایی پرۆتینی تیادایه 200 گرام له‌م ماسته 20 گرام پرۆتینی تیادایه.
وه ده‌بێت ئه‌وه‌ش له به‌رچاو بگرین كه ئه‌نجام دانی وه‌رزشی به‌رده‌وام گرنگی بۆ ته‌ندروستیمان له‌سه‌رجه‌م ڕووه‌كانی جه‌سته‌وه ده‌بێت .