پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 19 ی 1 / 2020 به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه پێشوازی كرد له ستافی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان.
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد پیرۆزبایی خۆی له ستافی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و كیژه یاریزانانی پاڵه‌وان كرد كه توانیان له ساڵی ڕابردووی پاڵه‌وانێتیه‌كانی عێراق دا ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ك ئه‌نجامه‌كانی هه‌ردوو كیژه یاریزان كوردستان به‌مۆ جه‌مال و ئاسیا عه‌زیزی به مێژووی له په‌رتوكی تیپه‌كه‌یان وه‌سف كرد .
به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه پاڵپشتی به‌رده‌وامی بۆ تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه دووپات كرده‌وه و هیوایی بۆ خواستن له‌م وه‌رزه‌ش بتوانن زۆرترین ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و زه‌رده‌شت ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له یانه‌كه‌ی بۆ ده‌ست كه‌وته‌كان ، پاڵپشتییه‌كانی یانه‌ی به گرنگ وه‌سف كرد بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامه‌كان و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش كۆڵ نه‌ده‌ن .
پاشان قه‌ڵغانی یه‌كه‌می كچانی پێشكه‌وتوان و دووه‌می تازه‌پێگه‌یشتوان پێشكه‌ش به یانه كرا .