پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی پێش بڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خشته‌ی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاند .
بڕیاره له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 25 ی 1 / 2020 قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین به‌رێوه بچێت .
له خوله‌كه تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هه‌ولێر ، شوڕته ، به‌حری ، غاز ، ده‌غاره و جه‌یش ) به‌شداری ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت .
هه‌رچی خشته‌ی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌یه :