پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره له به‌رواری 16 تا 28 ی 2 / 2020 و له شاری قاهیره‌ی ولاَتی میسر پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی بۆ كوڕان ئه‌نجام بدرێت و تێیداو كوڕانی پێشمه‌رگه له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م و كۆمه‌ڵه‌ی ئاگرین یاری ده‌كه‌ن .
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌به‌شداری تیپی باله‌ی 20 یانه‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی ده‌بێت و له ولاَتی عێراق هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و غازی به‌سره ) به‌شداری ده‌كه‌ن .
پاش ڕاكێشانی تیروپشك بۆ یانه به‌شداره‌كان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كه‌وته كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م كه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ( شوعله‌ی یه‌مه‌نی ، كاضمه‌ی كوێتی ، ئه‌هلی سعودی و سنجلی فه‌ڵه‌ستینی ) یاری ده‌كات و له هه‌مان پاڵه‌وانێتیش یانه‌ی غازی به‌سره كه‌وته كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م كه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ( به‌نی یه‌ئسی ئیماراتی ، وادی موسی ئه‌رده‌نی ، سلامی عه‌مانی ، زه‌مالكی میصری ) یاری ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ك ته‌واوی یانه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كان به‌م شێوه‌یه دابه‌ش كران .