پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- نووسراوی یانه‌ی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید به ژماره 7 له رێكه‌وتی 16/1/2020 تایبه‌ت به یاریگه‌ی یانه‌كه‌یان (شاهۆ حه‌مه فه‌ره‌ج)، كه به ته‌واوی ئاماده‌كراوه و كه‌م و كوڕی نییه، بۆیه ره‌زامه‌ندی درا یاری داهاتوویان له‌سه‌ر یاریگه‌ی ناوبراو ئه‌نجام بده‌ن.
2- بڕیاردرا به زیادكردنی دوو یاریزانی ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بۆ یانه‌كانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان، ئه‌م زیاد كردنه له‌سه‌ر لیستی ناوی یاریزانان ده‌بێت و ژماره یاریزانان بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك ده‌بێته (27) یاریزان.
3- دوای ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی گه‌ڕی سێزده‌یه‌م و كۆتایی له قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان، بۆ پشووی نێوان هه‌ردوو قۆناغ خوله‌كه له رێكه‌وتی 25/1/2020 ده‌وه‌ستێت، له رۆژی پێنجشه‌ممه 6/2/2020 ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
4- گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانانی خولی نایابی كوردستان بۆ ماوه‌ی (10) رۆژ ده‌بێت، له رێكه‌وتی 26/1/2020 تاكو 6/2/2020 ئه‌م گواستنه‌وه‌یه ته‌نیا له نێوان یاریزانانه‌كانی خولی نایابی كوردستان ده‌بێت، به‌ڵام یاریزانانی خولی نایابی كوردستان ئازادن بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك له هه‌ر پله‌یه‌ك بێ یاری بكه‌ن، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خولی نایابی كوردستان به دوو قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت.
5- هه‌موو یاریزانێكی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان مافی گواستنه‌وه‌یان له یانه‌یه‌ك بۆ یانه‌یه‌كی دیكه هه‌یه، به مه‌رجێك نووسراوی مافی ده‌ستبه‌رداربوونی (نسخه اصلی)، پێش رێكه‌وتی 6/2/2020 پێشكه‌ش به یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بكات، به پێچه‌وانه‌وه مافی گواستنه‌وه‌ی نامێنێت.
6- یانه‌كانی خولی نایابی كوردستان ده‌توانن پێنج یاریزان له‌سه‌ر لیستی ناوی یاریزانه‌كان زیاد بكه‌ن، به‌ڵام مه‌رجه یاریزانه‌كان ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بن، به‌مه‌یش كۆی گشتی لیستی یاریزانانی خولی نایابی كوردستان ده‌بێته (35) یاریزان.
7- به هۆی هه‌ڵه‌ی زه‌قی به هه‌ژمار نه‌كردنی لێدانێكی سزای دروست بۆ یانه‌ی شه‌قڵاوه، له یاری نێوان شه‌قڵاوه و خاك له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، بڕیاردرا به راگرتنی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاستی یارییه‌كه (محه‌مه‌د حه‌سه‌ن) بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له به‌رێوه‌بردنی یاری.
8- به هۆی رووداوه‌كانی یاری نێوان ده‌ربه‌ندیخان و زێره‌ڤانی له خولی نایابی كوردستان، بڕیاردرا به:
أ- به هۆی به‌كارهێنانی وته‌ی ناشیرین به‌رامبه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه و ده‌ركردنی به كارتی سوور، بڕیاردرا به غه‌رامه كردنی راهێنه‌ری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان (هۆگر عه‌بدوڵڵا) به بڕی 500,000 پێنج سه‌د هه‌زار دینار و، راگرتنی ناوبراو بۆ دوو یاری، كه ناتوانێت له نێو یاریگه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئاماده بێت، له ئه‌گه‌ری دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ره‌فتارانه سزای باوه‌ڕپێنه‌كردن به بڕوانامه‌كانی به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرێت.
ب- غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به بڕی 250,000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به هۆی به‌كارهێنانی یاری ئاگرین و ترسناك له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، كه بووه‌ته هۆی وه‌ستانی یارییه‌كه.
ت- پێویسته یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كۆی غه‌رامه‌كانی پێش یاری داهاتوویان له به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌ورۆز له خولی نایابی كوردستان، راده‌ستی ژمێریاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه یارییه‌كه‌یان ئه‌نجام نادرێت و به ئه‌نجامی (3-0) گۆڵ بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز هه‌ژمار ده‌كرێت.
9- به هۆی به‌كارهێنانی یاری ئاگرین و ترسناك له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ڵۆ، له یاری نێوان هه‌ڵۆ و شه‌قڵاوه له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی هه‌ڵۆ به بڕی 250,000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، پێویسته یانه‌ی هه‌ڵۆ بڕی غه‌رامه‌كه‌ی پێش یاری داهاتوویان له به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاسۆ له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، راده‌ستی ژمێریاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه یارییه‌كه‌یان ئه‌نجام نادرێت و به ئه‌نجامی (3-0) گۆڵ بۆ یانه‌ی ئاسۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
10- به هۆی هه‌ڵوێستی جوان و شایسته له لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی سۆران و جه‌ماوه‌ری یانه‌ی سۆران له یاری یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به یانه‌ی سیروانی نوێ له خولی نایابی كوردستان، بڕیاردرا به هه‌ڵگرتنی سزای ئاماده‌نه‌بوونی جه‌ماوه‌ری یانه‌ی سۆران له یاری داهاتووی یانه‌كه‌یان، له یاریگه یانه‌ی سۆران.
11- ئاگاداری سه‌رۆكی یانه‌ی سۆران ده‌كه‌ینه‌وه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 19/1/2020 له كاتژمێر 4:00 ـی ئێواره، له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بێت بۆ كاری پێویست.
12- چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌م هه‌فته‌یه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
• خولی پله‌یه‌كی كوردستان ـ رۆژی چوارشه‌ممه 22/1/2020.
• خولی نایابی لاوانی كوردستان ـ رۆژی هه‌ینی 24/1/2020.
• خولی نایابی كوردستان ـ رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی به‌مشێوه‌یه:
یارییه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه 23/1/2020
شێروانه × زاخۆ
زێره‌ڤانی × سۆران
برایه‌تی × پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی × هه‌ندرێن
یارییه‌كانی رۆژی هه‌ینی 24/1/2020
دهۆك × هه‌ولێر
نه‌ورۆز × ده‌ربه‌ندیخان