پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری به‌غداد و له سه‌ر یاریگه‌ی جادرییه ، یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق یه‌كه‌م چالاكی ساڵی نوێی به ڕاكردنی ماوه درێژه بۆ كوڕان و كچان ده‌ست پێكرد ، تێیداو كیژه پاڵه‌وانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئامال خزر توانی له ڕاكردنی ماوه 10 كم پله دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و میدالیایی زیوو له مل بكات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش ئامالی پاڵه‌وان وه‌ك هه‌میشه توانی بگاته‌وه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كاندا .
سه‌باره‌ت به به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامه‌ش زه‌رده‌شت ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیاری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئامال وه‌ك هه‌میشه له كێبڕكێی به‌هێزی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا بووه و له‌م ساڵیش ئه‌و شێره كچه پله‌ی دووه‌می بۆ ماوه‌ی 10 كم به‌ده‌ست هێنا كه ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئاست به‌رزی كیژانی پێشمه‌رگه یه له پاڵه‌وانێتیه‌كانی عێراق دا ، هه‌روه‌ك زه‌رده‌شت ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌وان وه‌ك تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌رده‌م له ئاماده‌كاری دا ده‌بن و ده‌یانه‌وێت بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانی ئه‌م ساڵیش نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهێننه‌وه .