پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری دا له به‌رواری 25 ی 1 / 2020 و له شاری هه‌ولێر یارییه‌كانی قۆناغی بژارده‌ی خولی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری حه‌وت تیپی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان و عێَراق ده‌ست پێبكات .
له خوله‌كه‌دا تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هه‌ولێر ، شوڕته ، غاز ، به‌حری ، ده‌غاره و جه‌یش ) به‌شداری ده‌كه‌ن و پاش ئه‌و قۆناغه‌ش چوار تیپی باله‌ی یانه‌كانی ده‌گه‌نه قۆناغی بژارده .
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوایی ئاماده‌كارییه‌كی چڕ توانی له قۆناغی گه‌یشتن به بژارده پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و بۆ قۆناغه به‌هێزه‌كه‌ش ته‌واوی ئاماده‌كاری كردووه تا ژماره‌یه‌كی قورس بێت و ئه‌نجامی به‌رچاو له خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و بڕیاره یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین بگه‌ڕێته‌وه شاری سلێمانی و هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش میوانداری له یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه ده‌كات .