پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی دوو یاری كۆتایی به یارییه‌كانی هه‌فته‌ی دوانزه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان هات .
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 17 / 1 / 2020 و له دوو یاری جیاوازدا هه‌ردوو یانه‌كه‌ی شاری سلێمانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا ڕوبه‌ڕوی یانه‌كانی سۆران و هه‌ولێر بوونه‌وه .
له سه‌ر یاریگه‌ی سۆران ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سیروانی نوێ بووه میوانی سۆران و تێیداو دوایی 90 خوله‌ك له كاتی یاسایی یارییه‌كه سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم نه‌یان توانی تۆڕی گۆڵی یه‌كدی بله‌رزێنن و یاری به خاوێنی و به بێ گۆڵ به كۆتاهات .
دووه‌م یاریش یانه‌ی نه‌ورۆز له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه ئه‌نجامی دا و یانه‌ی هه‌ولێر توانیان به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 12ی یه‌كه‌م قۆناغ به كۆتاهاتن .