پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریگه‌ی جادرییه ده‌بێته یاریگه‌ی ده‌ست پێكی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق بۆ ساڵی 2020 و بڕیاره كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 17 / 1 - پالاَوتن بۆ یاریزانانی یانه‌كانی عێراق و به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ئاسیا بۆ هۆڵی داخراو كه بڕیاره یارییه‌كانی له مانگی 3 ی ئه‌م ساڵ و له ولاَتی صین ئه‌نجام بدرێت به‌ڕێوه ده‌چێت .
هه‌روه‌ك بڕیاره له هه‌مان پالاَوتن كه‌یوان محه‌مه‌د و هه‌ردی ئازاد یاریزانانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شداری بكةن و ئه‌و یاریزانانه‌ش ده‌يانه‌وێت ژماره‌یه‌كی قورس بن له گه‌یشتن به ریزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی عێراق دا .
له هه‌مان ڕۆژ و كاتژمێر 5:30 خوله‌كی ئێواره كۆنگره‌ی هونه‌ری سالاَنه‌ی یه‌كێتیه‌كه ده‌ست پێده‌كات و تێیداو له مه‌راسیمێكی شایسته‌ی وه‌رزشی دا قه‌ڵغانی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق ده‌درێته یانه و ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی سه‌ركه‌وتوو كه له ساڵی ڕابردوودا توانیان ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش بۆ جارێكی دیكه قه‌ڵغانی یه‌كێتیه‌كه‌ی پێده‌درێته‌وه به‌هۆی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامه‌كان
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌ڵغانانه زه‌رده‌شت ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو تیپی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌كه‌مان له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كانی عێراق ئه‌نجامی به‌رچاو نازناوه‌كانی به‌ده‌ست هێنا
هه‌ربۆیه دووباره له‌م مه‌راسیمه‌دا یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه قه‌ڵغانی سه‌ركه‌وتن به تیپی كچان ده‌درێت و جگه‌له‌وه‌ش وه‌ك ڕاهێنه‌ران به‌نده و به‌ڕێز دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین كه ڕاهێنه‌ری كیژه یاریزان ئاسیا عه‌زیزه قه‌ڵغانی ڕێزلێنان مان پێده‌به‌خشرێت و هه‌ردوو كیژه یاریزان كوردستان به‌مۆ كه توانی له ولاَتی لوبنان و بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان میدالیا به‌ده‌ست بهێنێت ژماره‌ی پێوانه‌یی عێراقیشی تۆماركرد و ئاسیا عه‌زیز كه ژماره‌ی پێوانه‌یی عێراقی شكاند قه‌ڵغانیان پێشكه‌ش ده‌كرێت .
زه‌رده‌شت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا و ووتی ڕۆژی شه‌ممه 18 / 1 / 2020 یه‌كه‌م چالاكی ساڵی 2020 ی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت كه بۆ یارییه‌كانی ڕاكردنی ماوه درێژ ده‌بێت و سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی پێشكه‌وتوان لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كوڕان و كچان تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن كه له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یاریزان ئامال خزر له‌سه‌ر ئاستی تاك ڕكابه‌ر ده‌بێت .
دواجار سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ووتی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كانی ئه‌م ساڵ ناكات هه‌ربۆیه ئێمه‌ش ناتوانین یاریزانانی ڕابردووی خۆمان بانگێشتی ئه‌و چالاكییانه بكه‌ینه‌وه .