پێشمهرگه سپۆرت -
دوای جیابونەوەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە رۆژنامەیەك ناوی ڤالڤێردی راهێنەری پێشووی یانە كەتەلۆنییەكە دەبەستێتەوە بە خولی ئینگلیزی ویانەی چێڵسییەوە .
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی باس لەوە دەكات كە لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا بە ئەگەرێكی زۆر ڤالڤێردی پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەك لە ئینگلتەرا وەردەگرێت و ناوی یانەی چێڵسیش لەسەرووی ئەو یانانەوەیە كە گرنگی بەو راهێنەرە دەدەن .
لەم هەفتەیەدا یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ ڤالڤێردی هەڵوەشاندەوەو كیكی سیتنی كردە راهێنەر.