ته‌ندروستی -
نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له ئه‌ڵمانیا ڕێگه‌یه‌كی ئاسان و سروشتی بۆ چاره‌سه‌ری به‌رزی په‌ستانی خوێن ئاشكرا كردوه كه ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه سوودی لێ ببینن كه گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه.
بیرنهارد كرامر وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ده‌ڵێت" په‌یڕه‌وكردنی سیستمی ژیانی ته‌ندروست به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌یت له به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و هاوكات ده‌كرێت بڕی ئه‌و ده‌رمانه‌ی كه هۆكاری دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن ده‌كات كه‌متر بخورێت"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت هه‌فتانه 150 خوله‌ك له ڕاهێنانی وه‌رزشی زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه و دابه‌زاندنی كێشی له‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له ڕێگاكان بۆ چاره‌سه‌ری به‌رزی په‌ستانی خوێن.
كرامر ده‌شڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه باشتر وایه له خواردنی خوێ دوربكه‌ونه‌وه و له‌جیاتی ئه‌وه به‌هارات به‌كاربهێنن و سه‌وزه و به‌رهه‌مه‌كانی شیر كه چه‌وریان كه‌مه له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر و سیر زۆر بخۆن.