پێشمه‌رگه سپۆرت -
له‌م هه‌فته‌یه‌دا و له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی 16 و 17 ی 1 ی 2020 هه‌فته‌ی دوانزه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت .
له ڕۆژی پێنج شه‌ممه چوار یاری ئه‌نجام ده‌درێت و تێیداو هه‌ندرێن میوانداری له دهۆك ده‌كات و زێره‌ڤانی - یش ده‌بێته میوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان .
هه‌رچی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه ڕوو ده‌كاته شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی ئه‌و یانه‌یه ده‌بێته‌وه .
له دوا یاری ئه‌و ڕۆژه‌ش زاخۆ میوانداری له برایه‌تی ده‌كات .
ڕۆژی هه‌ینی 17 / 1 / 2020 دوو یاری به‌ڕێوه ده‌چێت و سۆران له نێو یاریگه و جه‌ماوه‌ری دا میوانداری له سیروانی نوێ ده‌كات و نه‌ورۆزیش ده‌بێته میوانی هه‌ولێر .