پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 14 / 1 / 2020 هۆڵی داخراوی یانه‌ی زاخۆ میوانداری له دوو یاری دیكه‌ی خوله‌كه كرد ، تێیداو تیپی باسكه‌ی یانه‌ی شوڕته توانی به ئه‌نجامی 99 - 77 سكۆر بردنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی دهۆك مسۆگه‌ر بكات و هه‌روه‌ك یانه‌ی نه‌فتیش له كاره‌بایی برده‌وه به ئه‌نجامی 65 - 61 سكۆر .
خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری هه‌شت تیپ به‌ڕێوه ده‌چێت و له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خوله‌كه‌ش هه‌ڵبژاردن بۆ باشترینه‌كانی خوله‌كه ده‌كرێت بۆ دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق .