شه‌وێك نه‌نوستن ئه‌گه‌ری توشبونت به‌ نه‌خۆشییه‌كی بێ چاره‌ زیاد ده‌كات




ته‌ندروستی‌ - 

زاناكان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ زیانه‌كانی نه‌نوستن له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی له‌ش و به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ پرۆتینی جۆری تاو له‌سه‌ر مێشك كه‌ هۆكاری توشبوونه‌ به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.

به‌رده‌وام پزیشكه‌كان ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن به‌ بڕی پێویست بخه‌ون به‌ڵام ئه‌مجاره‌ هۆشداری له‌ زیانه‌كانی نه‌نوستن ده‌ده‌ن بۆ ماوه‌ی یه‌ك شه‌و چونكه‌ پرۆتینی جۆی "تاو" به‌ڕێژه‌ی‌ %5 زیاد ده‌كات و كه‌ڵه‌كه‌ بوونی ئه‌م جۆره‌ پرۆتینه‌ له‌سه‌ر مێشك خانه‌كانی مێشك سست ده‌كات و له‌ناوی ده‌بات و  هۆكاری توشبوونه‌ به‌ زه‌هایمه‌ر.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ سه‌رۆكی به‌شی توێژینه‌وه‌كان له‌ به‌ریتانیا بۆ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ساره‌ ئه‌ماریسیۆ ده‌ڵێت" توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایدایه‌ به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌نگاوێكه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر و پێویسته‌ هه‌موان گرنگی به‌ ته‌ندروستی جه‌سته‌ و مێشكیان بده‌ن و له‌ كێشانی جگه‌ره‌ و خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ و سیستمی خۆراكیان ته‌ندروست بكه‌نو ئاگاداری ڕێژه‌ی‌ په‌ستانی خوێن و كۆلیستڕۆڵ بن"



PM:03:37:14/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 1444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌