پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی پێش بڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان واده‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله یه‌كی كوردستانی دیاری كرد كه بڕیاره له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 15 / 1 / 2020 به‌ڕێوه بچێت .
له‌م هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ میوانداری له یانه‌ی ڕزگاری ده‌كات و ئاكرێ ده‌بێته میوانی یانه‌ی كۆیه ، هه‌رچی یانه‌ی خانه‌قین ه له نێو یاریگه‌ی خۆیدا ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌بێته‌وه‌و ته‌واوی یاریه‌كانیش به‌م شێوه‌یه ده‌بن .