پێشمهرگه سپۆرت -
كەناڵی كاسی قەتەری جەختدەكاتەوە بەرشەلۆنە لەگەڵ چاڤی راهێنەری یانەی سەدی قەتەری رێكەوتووە وهەفتەی داهاتوو بە فەرمی گرێبەستەكە واژوو دەكرێت .
كەناڵی كاسی قەتەری لە هەواڵێكی گرنگدا ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ چاڤی گەیشتۆتە رێكەوتنی فەرمی وهەفتەی داهاتووش گرێبەستی لەگەڵ واژوو دەكات و بە میدیاكانی دەناسێنێت .
ئەو كەناڵە باس لەوەش دەكات كە چاڤی لە كۆتا یاری خۆیدا لە یاری كۆتایی جامی قەتەر بەرامبەر یانەی دەحیل ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەی سەد دەكات .